بەڤیدیـۆ .. هاوڵاتیەك ئاگری لە ماڵەکەی خۆی بەردا

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکرایەوە لەلایەن چالاکوانان و تیـادا کەسێك بە دیار دەکەوێت لە ئیدلب کاتی ئاگر لە ماڵەکەی خۆی بەردەدا بەر لە چێهێشتنی شارەکەی و دەڵێت با ماڵەکەم بسوتێت چاکترە لەوەی چەکدارانی هێزەکانی ڕژێمی سوریا پیسی بکەن و هەروەها ووێنەگرەکە‌ دەڵێت خانووەکە دەڕووخێنیـن بۆ ئەوەی دەستی بەسەر دانەگرن و شایەنی باسە گرتە ڤیدیۆییەکە مێژوو و شوینی دیاری نەکراوە بەڵام چالاکوانان پێیان وایە ئەم گرتەیە لە شاری سەراقب لە باشووری ئیدلب گیراوە.

سەرچاوە : ستیپ نیوز

 

Back to top button