یەکێتی هێز دەجوڵێنێت
دوای هێزێکی نزیک لە لاهور جەنگی و مەحمود سەنگاوی لەسنوری قەزای چەمچەماڵ ڕێگایان لە دابەشکردنی غازی شلی ماڵان گرت، کێشە کەوتە نێو یەکێتی و بالێکی یەکێتی و هێز دژ بە باڵەکەی تر دەجولێنێت.
بەپێی زانیاریەکانی دەزگای میدیای خواکوڕک، لەچەند کاتژمێری داهاتوو، یەکێتی جولە بە هێزی فریاکەوتن دەکات بەرەو کێڵگە غازی کۆرمۆری نزیک چەمچەماڵ دەکات بۆ ڕێگری کردن لە دەست درێژیەکانی هێزکەی لاهورجەنگی.
سەرچاوەیەک لە نێو هێزی فریاکەوتن بە دەزگای میدیای خواکوڕکی ڕاگەیاند کە قوباد تالەبانی و باڤل تالەبانی لەگەڵ هەریەک لەخالە کاکەمەندو ڕەمەزان دێکۆنی کەدوو فەرماندەی سەربازی یەکێتین و نزیکە لە بنەماڵەی تاڵەبانی کۆبوونەوە بڕیاردرا ئێوارەی ئەمڕۆ هێز ڕەوانەی ئەو ناوچانە بکەن.
ئەو سەرچاوەیە گوتیشی، هێزەکان بە درێژای ڕێگای کارگەی غاز لە نێوانی چەمجەماڵ و سلێمانی بڵاو دەکرێنەوەو بۆ پاراستنی ئەو تەنکەرانەی کەغازی کۆرمۆر بۆ سلێمانی و هەولێرو دهۆک دەگوازنەوە.