پۆلیسی ههولێر له بارهی دهستگیركردنی بكوژێك راگهیێندراوێك بڵاودهكاتهوه
دوای ئهوهی پۆلیسی ههولێر تهرمی منداڵێكی له ناوچهیهكی سنوری ناحیهیی گوێڕ دۆزیهوه، پاش لێكۆلێنهوهی ورد توانرا ئهو كهسه دهستگیر بكرێت كه منداڵه تهمهن 11 ساڵانهكهی كوشتووهو له بارهیهوه بهڕێوهبهرایهتی پۆلیسی ههولێر راگهیێندراوێك بڵاو دهكاتهوه.
له راگهیێندراوهكهی پۆلیسی ههولێردا هاتووه، لەسەر فەرمانی وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەڕێز د. رێبەر ئەحمەد و بەسەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر بەڕێز عەمید دلێر نەجات یاسین نەجاڕ لە دوای ئەنجامدانی لێكۆڵینەوەیەكی ورد و چڕ و نهێنی لەسەر دۆسیەی منداڵێكی تاوانلێكراو بە ناوی (سایە یونس) تەمەن 11 ساڵ، توانرا تۆمەتباری راستەقینەی ئەم رووداوە قێزەونە ئاشكرا بكرێت.
ههروهها له راگهیێندراوهكهدا هاتووه: بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر، عەمید (دلێر نەجات یاسین نەجاڕ)، لەو بارەیەوە رایگەیاند، رێكەوتی (6-1-2020)، دوای ئاگاداركردنەوەمان بە بوونی تەرمی مندالێكی 11 ساڵان لە گوندی (حەویچكە)ی سنوری ناحیەی گوێڕ، كە لەناو دۆڵێكدا فڕێ درابوو، لەسەر فەرمانی وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەڕێز د. رێبەر ئەحمەد، راستەوخۆ تیمەكانمان دەستیان بە لێكۆڵینەوەیەكی ورد كرد، لە ئەنجامی لێكۆڵینەوەكانیش دەركەوت كە ئەم منداڵە 11 ساڵانە بە ناوی (سایە یونس) لەلایەن دایكییەوە بە ناوی (ب.پ.ع)، كە دانیشتووی شارۆچكەی گوێڕ گوندی گامێشتەپەیە، ئەشكەنجەدراوە و بەو هۆیەوە گیانی لە دەست داوە.
هەروەها عەمید دلێر نەجاڕ روونیشی كردەوە، پاش بەدواداچوونی ورد و لێكۆڵینەوە لە چۆنیەتیی تاوانەكە لە شوێنی رووداوەكە، تەرمی منداڵەكە دۆزرایەوە، كە لە دۆڵێك لە نزیك گوندی (حەویچكە) فڕێ درابوو.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، لە ئەنجامی لێكۆڵینەوەیەكی ورد و چڕ و نهێنی لەگەڵ سەرجەم خانەوادەی منداڵە تاوانلێكراوەكە، لە ماوەی نزیكەی دوو رۆژ و شەودا لێكۆڵینەوە بەردەوام بوو، دواتر دایكی منداڵە تاوانلێكراوەكە كە تۆمەتباری سەرەكیی تاوانەكەیە، دانی نا بە تاوانەكەیدا كە لە ژێر ئەشكەنجەدا منداڵەكەی خۆی كوشتووە و دواتر تەرمەكەی لە دووریی 700 مەتر لە ماڵی خۆیان فڕێ دابوو، كە ئەم تاوانەشی لە هاوسەرەكەی خۆی شاردبووەوە و پاش چوار رۆژیش هەواڵی پێ دابوو كە (سایە)ی كچیان دیار نەماوە و بزر بووە، ئەمەش بۆ شاردنەوەی تاوانەكە بوو لە خێزانەكەی و رای گشتی.
بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر، ئەوەشی خستە ڕوو، بەپێی بڕیاری بەڕێز دادوەر، تۆمەتبارەكە بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادان بەند كراوە و لێكۆڵینەوەكانیش لەسەر ئەم دۆسیەیە بەردەوامن.