ئێران پشتگیری سوریا ده‌كه‌ین دژ به توركیا به‌رگری له خۆی بكات
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2020/02/20200204_175150.jpg)
به‌رپرسێكی ئێرانی له‌باره‌ی هێرشه‌كانی سوپای توركیا بۆ سه‌ر ئیدلیب رایگه‌یاند، سوپای ئه‌سه‌د مافی خۆیه‌تی دژی داگیركاری خاكی وڵاته‌كه‌یی رووبه‌رووی تیرۆرستان ببێته‌وه.
عه‌باس موسه‌وی گوته‌بێژی وه‌زاه‌رتی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند: سوپای سوریا مافی خۆیه‌تی له ناو خاكی وڵاته‌كه‌یدا، ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له دژی هه‌ر جۆره داگیركارییه‌كی تیرۆرستان ئه‌نجام بدات كه كردوویانه‌ته سه‌ر خاكی وڵاته‌كه‌ی.
موسه‌وی گوتیشی: ئیمه له نیگه‌رانییه‌كانی هه‌ندێك له وڵاتان تێده‌گه‌ین به‌ڵام پێویسته رێگه بدرێت كه گه‌ل وحكوومه‌تی سوریا بڕیار له‌باره‌ی چاره‌نووسی خۆیان بده‌ن.
داواشی كرد كه رێز له سه‌روه‌ری خاكی سوریا بگیردرێت و جه‌ختیشی كرده‌وه كه دانووستانه‌كانی ئاستانا تاكه رێگه‌ی چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سووریایه.
جێی ئاماژه‌یه توركیا له سوریا پاڵپشتی ملیشیا و ئۆپۆزسیۆنی سوریا ده‌كات و هاوكات روسیا و ئیران پاڵپشتی مانه‌وی رژێمی ئه‌سه‌د ده‌كه‌ن.