پیلانێكی مەترسیداری ئێران لەسەر سلێمانی ئاشكرا بوو

خواكوڕك
 
رۆژی چوارشه‌ممه‌ 21ی 12ی 2016، كۆنگره‌یه‌كی ئاینی له‌ ژێرناونیشانی “شافیعی كۆنفرانسی ده‌یه‌می خۆی له‌سلێمانی به‌ست دوای ئه‌وه‌ی نۆ كۆنفرانسی دیكه‌ی له‌ناوخۆی ئێران گرێداوه‌، و قسه‌ له‌سه‌ر ئاراسته‌ی گووتاری ئاینی كراوه‌ له‌ كۆنفرانسه‌كه‌دا.
 
رۆژی پێنج شه‌ممه‌ 22/12/2016 وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی كۆنگره‌یه‌كی نهێنی ئاینی له‌ سلێمانی رایگه‌یاند، “ئه‌نجامدانی كۆنفرانسی ئاینی به‌ به‌شداری نوێنەری رابەری كۆماری ئیسلامی ئێران و بێ ئاگاداری ئێمه‌ كارێكی یه‌كجار خراپه‌”.
 
لەو بارەیەوە مەریوان نەقشەبەندی بەرپرسی پەیوەندیەكانی وەزارەتی ئەوقاف لەلێدوانێكدا بۆ رادیۆی سەوا :نمونەی جوان و سەركەوتوی پێكەوەژیانی ئاینی لەهەرێمی كوردستان بۆتە جێگەی نیگەرانی وڵاتانی ئیقلیمی “بۆیە دەستوەردان لەكاروباری ئاینی هەرێم دەكەن بۆ ئەوەی كێشەی مەزهەبی و ئاینی بهێننە كوردستان و پێكەوەژیانی ئاشتیانەی ئاین و مەزهەبەكان لەم هەرێمەدا تێكبدەن.
 
شایانی باسە وەزارەتی ئەوقاف لە بەیاننامەكەی دا دەلێت، رۆژی چوارشەممە 21/12/2016لەشاری سلێمانی كۆنفرانسێكی ئاینی بەناوی(شافعی)بەبێ ئاگاداری ئێمە و بەبەشداری نوێنەری رابەری كۆماری ئیسلامی ئێران و چەند بەرپرسێكی ئەو وڵاتە ئەنجام دەدرێت كە ئەمە جگە لەوەی دەستوەردانێكی خراپە لەكاروباری ئاینی لەهەمان كاتیشدا ئیستیفزازكردنی وەزارەتی ئەوقافی حكومەتی هەرێم و مامۆستایانی ئاینی و خەڵكی كوردستانیشە بەگشتی “بۆیە ناڕەزایی توند بەرامبەر بەهەموو ئەو كەس و لایەن و ئەم دەستوەردانەی كۆماری ئیسلامی ئێران لەكاروباری ئاینی هەرێمی كوردستان دەردەبڕین
Back to top button