هێرشی ئاسمانی کرایە سەر کێڵگەی گازی حمس لە سووریا
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2020/02/webste-qalb-wena-17.jpg)
ئاژانسی هەواڵی ئاڵمانیا بە پشت بەستن بە عەلی سلێمان غانم ، وەزیری نەوتی سووریا ڕایدەگەیەنێت ، بە هۆی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر کێڵگەکانی گازی و نەوتی سووریا لە پارێزگاری حمس ، ئاگرێکی زۆر کەوتۆتەوەو لە ئێستادا خەریکی کۆنترۆڵ و کوژاندنەوەی ئاگرەکەن .
چاودێری مافی مرۆڤ لە سووریا کە ئۆفیسەکەی لە لەندەنە لەمبارەوە ڕادەگەیەنێت گرووپێکی نەناسراو بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیان کردۆتەسەر کێڵگە نەوتیەکان و تا ئێستاش هیچکام لەم گرووپانە بەرپرسیارەتی ئەم هیرشەیان لە ئەستۆ نەگرتووە .