سودان و ئیسرائیل پەیوەندیەكانیان ئاسایی دەكەنەوە
عەبدولفەتاح بورهان، سەرۆکی ئەنجوومەنی سەروەریی کاربەڕێکەری سوودان لەگەڵ بنیامین نەتانیاھۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلدا کۆبوونەتەوەو ئەنجوومەنی وەزیرانی سوودان ئاگاداری دیدارەکە نەبووە. .
فەیسەڵ محەممەد ساڵح، وەزیری رۆشنبیری و راگەیاندنی سوودان لە راگەیێنراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، “ئێمە لە ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی ئەو دیدارەوە ئاگادار نەکراوینەتەوە و راوێژمان پێنەکراوە. دوای گەڕانەوەی سەرۆکی ئەنجوومەنی سەروەری چاوەڕێی روونکردنەوە دەبین”.
دوێنێ دووشەممە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، نەتەنیاهۆ لە ئۆگەندا لەگەڵ بورهاندا یەکدییان دیوە و گەیشتوونەتە رێککەوتن لەپێناو ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی هەردوولا