باڵیۆزی ئێران لە بەغدا : قاسم سولەیمانی  هەڵگری پەیامی ئاشتی بوو بۆ سعوودیا

 

باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەغدا لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەفەرمییەکانی عێراق گووتی ، قاسم سولەیمانی  هەڵگری پەیامی ئاشتی بوو بۆ سعوودیا ، بۆیەش بە بڕیاری ترەمپ کوژرا .

 

ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی ئێران لە بەغدا هەر وەها دەڵێت : کۆماری ئیسلامی ئێران خوازیاری ئەوەیە هەرچی زووتر کێشەکانی خۆی لە گەڵ سعوودیا  و ئیمارات چارەسەر کات ، ئەوەش پرۆژەی ئێستامان نییەو قاسم سولەیمانی فەرماندەی پێشووی سوپای قودسی ئێران هەڵگری ئەو پەیامە ئاشتییە بووە ، بەڵام کوژرانی ئەو کارەکانی دووا خستووە .

Back to top button