روونكردنەوەیەك لە پارتی دیموكراتی كوردستانەوە

خواكوڕك
 
گوته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ( سلێمانی – هه‌ڵه‌بجه‌) ی پارتی دیموكراتی كوردوستان ئەمرۆ هەینی 23/12/2016 رایدەگەێنێت، هه‌ندێك په‌یج و ئه‌كاونت له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ، به‌ناوی به‌رێز شیخ ئه‌دهه‌م بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ( سلێمانی – هه‌ڵه‌بجه‌ی ) پارتی دیموكراتی كوردوستانه‌وه‌ ، بڵاویان كردۆته‌وه‌ كه‌ گوایا به‌ڕێزیان وتویه‌تی ( فه‌رشی سورمان بۆ زۆر به‌رپرسی دیكه‌ داخستوه‌ تا بێته‌ ناو پارتی.
 
عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن گوتەبێژی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی لە ( سلێمانی و هەڵەبجە) لە روونكردنەوەكە دا دەلێت، ئه‌م قسه‌یه‌ دورو‌ نزیك په‌یوه‌ندی به‌به‌ڕێزیانه‌وه‌ نی یه‌و له‌ هیچ كات و شوێنێكدا ئه‌م لێدوانه‌ی بۆ هیچ ، په‌یج و سایت و كه‌ناڵ و ده‌ستگایه‌كی میدیای نه‌داوه‌ ، بۆیه‌ ئه‌وه‌ی ئه‌و په‌یج و ئه‌كاونتانه‌ بڵاویان كردۆته‌وه‌ ته‌عبیر له‌ڕای به‌ڕێز شێخ ئه‌دهه‌م بارزانی ناكات په‌یوه‌ندی به‌به‌ڕێزیانه‌وه‌ نی یه‌.
 
ئەو گوتەبێژەی دەشلێت، دیاره‌ به‌ڕێز شێخ ئه‌دهه‌م له‌وه‌ڵامی پرسیارێكی ڕادیۆی نه‌وادا ( كه‌له‌سایته‌كه‌یاندا هه‌یه‌ ) سه‌باره‌ت به‌ پرسیاری سه‌نگه‌ر گواستنه‌وه‌ی به‌ڕێز (سه‌ردار عبدالله‌ ) بۆ ناو ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردوستان ده‌ڵێت : سەنگەر گۆڕینەوە نوێ نییە، لەساڵانی رابردوشدا هەبوەو لەكوردستان بەتایبەتی ئەم دیاردەیە بوونی هەیە.
 
لەكۆتایشدا گوتەبێژەكە دەلێت سەبارەت بەو هەڵسوڕاوەی بزوتنەوەی گۆڕانیش لەڕێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە بینیومە ، تائێستا من بە فەرمی ئاگادار نەكراومەتەوە ، ناوبراو هاتبێتە ناو ریزەكانی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە، جگه‌ له‌م لێدوانه‌ بۆ ڕادیۆی نه‌وا به‌ڕێزیان هیچ لێدوانیكی تری نه‌داوه‌ سه‌باره‌ت به‌ سه‌نگه‌ر گۆڕین و هاتنی به‌رپرسی لایه‌نه‌كانی تر بۆ ناو پارتی .
Back to top button