لە ئێران کەسێک بە تاوانی سیخوڕی بۆ ئەمریکا لە سیدارە دەدرێت

 

غولامحسێن ئیسماعیلی وتەبێژی وەزارەتی دادی ئێران ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند ، ئەمیر ڕەحیم پوور بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ( سی ئای ئەی ) بە سزای سێدارە نەحکوم کراوە .

 

ئیسماعیلی هەروەها دەڵێت ئەمیر ڕەحیم پوور زانیاری تایبەتی چالاکە ئەتۆمیەکانی ئیرانی داوەتە ئەمریکا ، بۆیەش بە لە سیدارەدان سزای خۆی وەردەگرێت و بەم زوانە کۆتایی بە ژیانی دێت .

 

ئیسماعیلی هەر وەها دەڵێت رەحیم پوور بۆ ئەو کارە پارەیەکی زۆری لە ئەمریکا وەرگرتووە .

Back to top button