كۆمپانیاكەی سەر بە بنەماڵەی جەنگی لە ئێستادا لەبازارەكانی هەرێمی كوردستان غاز دەفرۆشن

سەرچاوەیەكی ئاگادار ئاشكرا كردووە، کۆمپانیای گۆڵدن جاگواری سەر بە لاهوری جەنگی، پێش ئەوەی ماوەی یاسایی تەندەرەکەیان تەواو بێت ، ڕۆژانە بڕی 1200 تەن غازی لەو عەمبارەی کە دەکەوێتە سنوری گوندی گورگەیی بەرامبەر وێستگەی کارەبای چەمچەماڵ خەزن کردووە ،

سەرچاوەكە راشی گەیاندووە بەهۆی ئەوەی لە ئێستادا غاز لە بازارەكاندا كەمی كردووە، ئەو كۆمپانیایە لەناو بازارەكانی كوردستاندا غازی دزراوی یەك مانگی كە رۆژانە 1200 تەن غاز بووە دەیفرۆشێت، بە نرخێکی زۆر زیاتر لە بازاڕ .

Back to top button