تره‌مپ: قاسم سوله‌یمانی ئه‌و قه‌سابه‌ بوو كه‌ رژێمی ئێران بۆ كوشتنی خه‌ڵكی بێتاوان دایمه‌زراندبوو

دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ وتاری ساڵانه‌یدا له‌به‌رده‌م كۆنگریس گوتی: قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌فی قودسی سه‌ر به‌سوپای پاسدارانی ئێران، ئه‌و قه‌سابه‌ بوو كه‌ رژێمی ئێران بۆ كوشتنی خه‌ڵكی بێتاوان دایمه‌زراندبوو، بۆیه‌ بڕیاره‌كه‌م روون بۆ كوشتنی.

هه‌روه‌ها گوتی: ژه‌نه‌راڵ سوله‌یمانی گه‌وره‌ترین تیرۆریستی جیهان بووه‌.

گوتیشی: ئه‌و دڕنده‌یه‌ به‌ هه‌زاران سه‌ربازی ئه‌مریكی له‌عێراق كوشت و بڕ كردووه‌ و پلانیشی بۆ هێرشی نوێ داده‌نا.

تره‌مپ ، جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ رژێمی واز له‌به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی بێنێ.

 

Back to top button