بە ڤیدیۆ.. نانسی بیلۆسی وتارەكەی ترەمپ دەدڕێنێت

نانسی بیلۆسی سەرۆكی كۆنگرێسی ئەمریكا لە بەرچاو كامێرەدا و پاش خوێندنەوەی وتارەكەی دۆناڵد ترەمپ، كۆپی وتاركەی دڕاند.

شەوی رابردوو دۆناڵد ترمپ سەرۆكی ئەمریكا وتارێكی پێشكەش كرد، تێدا باسی لە سەركەوتن بەسەر چین و هەروەها كوشتنی قاسم سلێمانی و هەوڵی كۆتایی هێنان بە جەنگ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا كرد لەگەڵ چەند بابەتێكی دیكە.

بە پێی تۆمارێكی ڤیدیۆیی دەردەكەوێت لە كاتی وەرگرتنی كۆپی وتارەكەدا بیلۆسی دەیەوێت تەوقە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بكات، بەڵام ترەمپ پشت گوێی دەخات، لە پاش ئەوەش بیلۆسی كۆپی وتارەكە پارچە پارچە دەكات.

 

Back to top button