كه‌شناسی: پێشبینیەکانی کەشوهەوا بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو راگه‌یاند
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، له هه‌ولێر، سلێمانى و دهۆك ئاسمان له‌نێوان نیمچه‌هه‌ور و هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت، كه‌مێك باران له ناوچه شاخاوییه‌كاندا ده‌بارێت، دواى نیوه‌ڕۆى ئاسمان بۆ ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌گۆڕێت، له كه‌ركووكیش ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، پاشان بۆ په‌ڵه‌هه‌ور ده‌گۆڕێت.
کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەى پێنجشه‌ممه 6/2/2020، له سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت، له ناوچه شاخاوییه‌كاندا نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت.