بانکی رافیده‌ین پێدانی 50 ملیۆن دینار به هاوڵاتیان راده‌گه‌یه‌نێت
بانكی رافده‌ین پێدانی پێشینه‌ی 50 ملیۆن دینار بۆ دروستكردنی خان‌و و یەکەی نیشتیەجێبون به‌هاوڵاتیان راده‌گه‌یه‌نێت و دەڵێت، له‌رێگه‌ی قیستی درێژخایه‌نه‌وه ئه‌و پاره‌یه وه‌رده‌گرێته‌وه.
بانكی رافیده‌ین له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه قیسته‌كه به یه‌كجار به‌و هاوڵاتیانه ده‌درێت كه پارچه زه‌وییه‌كیان هه‌یه و ده‌یانه‌وێت بیكه‌ن به خانوون.
بانكه‌كه روونیكردوه‌ته‌وه كه به‌پێی داواكاری و پێویستیی هاوڵاتییه‌كه و بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی قورساییه‌كانی سه‌ر شانی، داواكار ده‌توانێت 50 ملیۆن دیناره‌كه به یه‌كجار وه‌ربگرێت و ده‌شتوانێت كه‌متر داوا بكات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه شێوازی دانه‌وه‌ی قیسته‌كان ده‌كه‌وێته سه‌ر كۆی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه هاوڵاتییه‌كه داوای ده‌كات.