32 هەزار عێراقی لە میلیشیاو بەرپرس مووچە لە ئێران وەردەگرن

بەڵگەنامە و لیستێك بەناوی 32 هەزار عێراقی کە مووچە لە ئێران‌ وەردەگرن .. لە نێویاندا وەزیـر و سەرکردەی میلیشیاکان

 

ئەنجوومەنی نیشتیمانی ئۆپەزیسیۆنی ئێران و ڕێکخراوی موجاهیدی خەلق بەڵگەنامەی دزە پێکراو لە سوپای پاسدارانی ئێرانیان بەردەست کەوت کە لیستێكی لە خۆگرتووە بەناوی 32 هەزار عێراقی لە گەورە سەرکردەی میلیشیاکان و کۆمەڵێك لە کەسایەتی و نوێنەرانی ڕەوتە سیاسیەکانی عێراقی و تەنانەت وەزیرەکانیش کە ڕاستەوخۆ مووچە لە ئێران وەردەگرن

 

ئەم لیستە بەڵگەیە لەسەر دەستێوەردانی ئێران لە کاروباری عێراق و داگیرکردنی و لەو سەرکردانە کە ناوی هاتووە لەم لیستە فەرماندەی کەتیبەکانی حزبولڵای سەر بە حەشد ئەبو مەهدی مەهەندسە و بەناوی جەمال محەمەد عەلی ئیبراهیمی تۆمارکراوە و هادی فەرحان عامری فەرماندەی فەیلەقی بەدر و ئەبو مستەفا شیبانی کە فەرماندەیە لە حەشدی شەعبی و ڕاوێژکاری ئەمنی وەزیری ناوەخۆیە و بە ناوی مستەفا عەبدلحەمید حسێن عەتابی تۆمارکراوە و جگە لە ئەبو عەلی بەسری جێگری سەرۆکی حەشد و بە ناوی عەدنان ئیبراهیم محسین ناوی لە لیستەکە تۆمارکراوە و ئەبو منتەزر محەمەداوی و بە ناوی حاتەم ئەسوەد محەمەد محەمەداوی تۆمارکراوە و محەمد مەهدی بەیاتی وەزیری مافی مرۆڤ لە حکومەتی عەبادی و ئەبو ئەحمەد ئەلراشد کە وەزیری پەیوەندیەکان و پارێزگای بەسرا بوو و قاسم ئەعرەجی کە پێشتر وەزیری ناوەخۆ بوو

 

سەرچاوە : الحـــرە

Back to top button