مایکڵ مەکووڵ : قەڵغانی مووشەکی پاتریۆت وەک بۆ بەغداپێویستە بۆ هەرێمی کوردستانیش پێویستە
کۆنگرێسمانێکی ئەمریکا کە هاوکات جێگری سهرۆكی كۆمیتهی پهیوهندییهكانی دهرهوهییە له كۆنگرێس، لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان دەڵێت ، ئەگەر عێراق داوا لە ئەمریکا بکات قەڵغانی مووشەکی پاتریۆت لە بەغدا جێگیر بکرێت ، ئەوە دەبێت هەرێمی کوردستانیش هەمان مافی هەبێت .
مایکڵ مەکووڵ دەڵێت ، لە دوای هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر بنکە سەربازیەکانمان لە عێراق پێویستە سیستەمی دژە مووشەکی جێگیر بکەیین بۆ پاراستنی سەربازەکانمان و هاووڵاتیانی عێراقیش ، بەڵام کوردستانیش نابێت بێبەشکرێت لەو داواکارییە .
لە کۆتایی قسەکانی، مایکل ،کوردستان وەک سەقامگیرتین ناوچە لە عێراقدا ناودەبات و پەی وایە سەرەتا دەبێت قەڵغانی مووشەکی لە کوردستان دابندرێت .