وەزارەتی رۆشنبیری سێ کەناڵی تەلەفزیۆنی دادەخات

 

بە پێی ئەو بەڵگە نامەی دەستی دەزگای میدیایی خواکوڕک کەوتووە ، وەزارەتی رۆشنبیری لە نووسراوێکدا ئاماژە بە سەرپێچی چەند کەناڵێک دەکات و دەنووسێت ، بەهۆی سەرپێچیکردنی “ماددەی سێیەم برگەی سێیەم خاڵی دووەم و سێیەمی رێنمایی ژمارە 1ی ساڵی 2014ی رێکسختنی فریکوێنسی سپەیس لە هەرێمی کوردستان”، بڕیاردرا بە داخستنی چەند کەناڵێک بۆ ماوەی یەک هەفتە

 

یەک لەو کەناڵانە کەناڵی مەلا مەزهەرە کە ناسراوە بە کەناڵی ” سرووشت ” ئەویش هە بە پێی سەرپێچی لە یاسا و هەمیش داواکاری و سکاڵای هاووڵاتیان کە دەڵین لەو کەناڵەوە سووکایەت بە ئافرەتی کورد دەکرێت

Back to top button