خامنەیی : ئەگەر ئەمنتان خۆش ناوێت ، ئێرانتان خۆش بوێت و وەرنە سەر سندووقەکانی دەنگدان .
لە گەڵ نزیک بوونەوەی وادەی هەڵبژاردنەکانی یازدەیەمین خولی پەرلەمانی ئێران ، جیاوازتر لە پێشوو ، بەرپرسانی باڵای ئێران وەک ڕێبەری دینی ئێران بۆ هاندانی خەڵک بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنەکان ڕاستەو خۆ لێدوان دەدەن .
ئەمڕۆ چوارشەممە عەلی خامنەیی ڕێبەری دینی ئێران هاوکات کە داوا لە هەموو بەرپرسانی ئێران دەکات خەڵکی ئێران هان بدەن بۆ دەنگدان ، بۆ یەکم جارمەقامی خۆی دەباتە ژێرپرسیارەوە دەڵێت ، ئەگەر منیشتان ناخۆش دەوێت بەڵام ئێرانتان خۆش بوێت و لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئێراندا بەشداری بکەن چوونکە ئاسایشی ئێوە لە گرەوی بەشداریکردنتان دایە .
ئەوە هاوکاتە لە گەڵ قسەکانی حەسەن روحانی سەرۆک کۆماری ئێران کە دەڵێت ، وەرن لە رۆژی 22 ڕێبەندان کە ساڵرۆژی دامەزراندنی کۆماری ئیسلامییەو لە گەڵ رۆژی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانیدا . گەلەیی و گازەندەکانمان وەلاوە بنێین و وەک ئێرانیەک بەشدار بین .