پەرلەمانی ئەورووپا کۆنفرانسێک تایبەت بە دۆزی کورد بەرێوە دەبات
لە کۆبوونەوەی ساڵانەی پەرلەمانی ئەورووپا ژمارەیەکی بەرچاو لە رۆشنبیران و کەسایەتی سیاسی و ئاکادیمی لە زانکۆکانی جیهانییەوە بانگهێشت دەکرێن ، بە مەبەستی دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەکی گونجاو بۆ نەتەوەی کورد لە رۆژهەلاتی ناوەراست بە تایبەت لە دوو بەشی تورکیا و سووریا .
بەشێکی بەرچاو لە بەشداربووان خاوەنی خەڵاتی نوبڵن لە ئێستا و لە ڕابردوودا و ئامانجیان وایە بەڕێکاری ئاشتیانە دۆزی کورد بەرەو چارەسەری بەرن.
ئەم کۆنفرانسە ئەمڕۆ چوارشەممە دەست پێدەکات و دوو رۆژ دەخایەنێت و ڕەوشی مافی مرۆڤ و ئازادی ڕادەربڕن لەم وڵاتانەدا بۆ کورد تاوتوی دەکرێت .
لەم کۆنفرانسەدا بە هەشت زمان وەرگێڕان بۆ وتاری بەشداربووان دەکرێت کە یەک لەو زمانانە زمانی کوردییە .