یەکێتی نشتیمانی کوردستان : رێساکانی حکومەت پێویستە بە بێ دەستێوەردانی دەرەکی جێبەجێ بکرێت

 

 

یەکێتی نشتیمانی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا ڕایدەگەیەنێت بە نیازن چەندین کۆبوونەوەی گرینگ لە گەڵ سێ سەرۆکایەتی هەرێم و لایەنە سیاسیەکانی تری کوردستان ئەنجام بدەن ، چوونکە بە پێویستی دەزانن دەستێوەردانی دەرەکی لە ڕێساکانی حکومەتی دەبێت کۆتایی پێبێت .

 

لە بەیاننامەیەدا ئەنجومەنی باڵای سیاسی  یەکێتی نشتیمانی دەنووسێت  بۆ گەلالە کردنی ئەرکە هاوبەشەکان ، پێویستە لە سەر ئاستی کوردستان هەموو هێزەکانی کوردستانی کۆبوونەوەی بەرپرسیارانە بۆ چارەسەری کێشەکان ئەنجام بدەن .

 

ئەنجوومەنی باڵای سیاسی یەکێتی ئاماژە بە قەیرانی گاز دەکات و پەی وایە ، دەبێت لێکۆڵینەوە لەم بوارەدا دەست پێبکرێت و لێپێچینەوەی یاسایش لەو کەس ولایەنانە بکرێت کە دەستێوەردانی رێساکانی حکومەتی دەکەن

Back to top button