بالێۆزی ئەمریکا لە عێراق لە لایەن سەرۆک بارزانی ، پێشوازی لێکرا

ئەمڕۆ لە سەلاحەدین سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ” ماسیۆ توولێر ” باڵیۆزی ئەمریکا و شاندێکی یاوەری کرد .
دۆخی سیاسی و دوائاڵوگۆڕەکانی ناوچەیی لەم کۆبوونەوەدا تاوتوێ کران ، تایبەتتر لە سەر ڕەوشی سیاسیی ئیستای عێراق قسە کرا بۆ چۆنیەتی پێک هێنانی کابینەی نوێ لە لایەن محەممەد تۆفیق عەلاوی .
بەشیکی تری کۆبوونەوەکە تەرخان کار بۆ بارودۆخ و داهاتوی گەلی کورد لە رۆژئاوای کوردستان کە هاوکات باڵیۆزی ئەمریکا رۆڵی سەرۆک بارزانیی لە پێناو هاودەنگی و نزیکبوونەوەی لایەنە کوردییەکانی رۆژئاوا بەرز نرخاند و زۆر بە ئەرێنی زانی .
لە بەشی کۆتایی کۆبوونەوەکە جەخت لە بەردەوامی پێوەندییەکانی هەمە لایەنەی هەرێمی کوردستان و ئەمریکا کرایەوە ، دوولایەن هاورابوون لە سەر ئەوەی هەماهەنگی زیاتر لە نێوانی ئەمریکا و هەرێمی کوردستان دەتوانێت دۆخی ناوچە بەرەو ئارامی و سەقامگیری زیاتر بەرێت