سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمریکا دەکات

 

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە پێشوازی لە “ماسیۆ توولێر” باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق و شاندی یاوەری کرد

 

گۆڕانگاریەکانی ناوچەیی و دوایین پێشهاتە سیاسییەکان لە عێراق و ناوچە لەم دیدارەدا تاوتوی کران و جەخت لە سەقامگیری ناوچەیی و تایبەتتر عێراق کرایەوە .

هەردووک لایەن هاوڕابوون لە سەر ئەوەی دەبێت حکومەتی داهاتووی عێراق لە سەر ویست و داخوازییەکانی ڕیشەیی چاکسازی بونیاد بندرێت و سەرۆک وەزیرانی داهاتوو وەک نوێنەری هەموو لایەن و پێک هاتەکانی عێراقی بێت ، هاوکات بە پێی یاسای فیدراڵی پێویستە پێوەندییەکی ئەرێنی لە گەڵ هەرێمی کوردستان  هەبێت .

.

پشتیوانی هاوپەیمانی نێودەولەتی لە هێزی پێشمەرگەی کوردستان و سوپای عێراق بۆ رووبەڕوو بوونەوەی تیرۆریستانی داعش لەم دیدارەدا جەختی لە سەر کرایەوە

Back to top button