چەند ڕاوێژکارێکی سەربازی ئێران و حزبوڵلا لە یەمەن کوژران
معەممەر ئەلعەریانی وەزیری دەزگای ڕاگەیاندنی یەمەن ، ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند لە جەبهەکانی نۆیەم ، سەرواح ، ئەلجوف و ئەلبەیزا ، هێزەکانیان توانیویانە چەندی ڕاوێژکاری باڵای سەربازی ئێرانی و حزبوڵلای لوبنانی بکوژن .
بە پێی هەواڵی ئەڵعەرەبیە ، ئەلعەرێانی گوتوویەتی : لە ئاکامی هێرشی سەربازی هێزەکانی سوپای نشتیمانی یەمەن لە چەند جەبهەوە لە پاریزگاکانی یەمەن ، بە سەدان کەسیان لە میلیشیاکانی حووسی کوشتووە کە لەناو کوژراوەکاندا چەندان ڕاوێژکاری سەربازی ئێرانی و حزبوڵلای لوبنانی دەبیندرێن .
هاوکات ئەلعەریانی ڕایەیاندووە ، ئەوان توانییانە خەبرێکی قورس لە میلیشیتاکانی حووسی سەر بە ئێران بدەن و پاشەکشەیان پێ بکەن .
ئەلعەریانی لە کۆتاییدا گوتوویەتی شەڕی یەمەنیەکان لە دژی پاوانخوازی شیعیزمی ئێرانی و هەموو ئەو بەکرێکیراوانەیە کە کار بۆ ئێران دەکەن ، دڵنیاشم لە ناویان دەبەیین و سەرکەوتن بۆ یەمەنیەکانە