كیكێ سێتیێن باسی رۆیشتنی مێسی له‌ بارسێلۆنا ده‌كات

له‌ یارییه‌كانی چاره‌كی كۆتایی جامی شای ئیسپانیا، وابڕیاره‌ به‌یانی پێنچ شه‌ممه‌ بارسێلۆنا له‌ نێو یاریگای سان مامێس رووبه‌ڕووی ئاتلێكتیك بلباو ببێته‌وه‌، پێش ئه‌م یارییه‌ش كیكێ سێتیێن راهێنه‌ری بارسا له‌ كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی پێش یارییكه‌ باسی رۆیشتنی مێسی، یارییه‌كه‌ و كێشه‌كانی یانه‌كه‌ی كرد.

گرینگترین قسه‌كانی:

سێتیێن: مێسی بیرۆكه‌ی رۆیشتنی له‌ بارسێلۆنا نییه‌.

سێتیێن: له‌ راستیدا، سه‌ره‌تا گریزمان دڵه‌ راوكێی هه‌بوو له‌گه‌ڵ بارسا و له‌گه‌ڵ لیۆ، به‌ڵام ئێستا په‌یوه‌ندی مێسی و گریزمان زۆر باشه‌، به‌ڕای من ئه‌وان باش له‌گه‌ڵ یه‌ك ده‌گونجێن و نایابن.

سێتیێن: بلباو یانه‌یه‌كی باش و به‌رده‌وام هه‌وڵی گۆڵی پێشه‌وه‌ ده‌دات.

سێتیێن: ئارتۆلۆ ڤیدال ئه‌م وه‌رزه‌ شه‌ش گۆڵی تۆمار كردووه‌.

سێتیێن: پێویسته‌ له‌ سه‌ركه‌وتنه‌كان به‌رده‌وام بین.

سێتیێن: ئێمه‌ یارییه‌كی چاره‌نوسازمان هه‌یه‌، ئێمه‌ ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌كی باش بچینه‌ نێو یاریگا و وه‌كو ساڵی رابردوو.

سێتیێن: ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت كێشه‌ درووست نه‌بێت و نابێت كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئێمه‌ هه‌بێت، ده‌زانم له‌ نێو هه‌موو یانه‌یه‌ك كێشه‌ درووست ده‌بێت و ئێمه‌ش یانه‌یه‌كی تۆپی پێین، نابێت وزه‌ی خۆمان به‌و شتانه‌ به‌ فیڕۆ بده‌ین.

سێتیێن، ده‌رباره‌ شوێنگره‌وه‌ی دێمبلی: به‌داخم بۆ پێكانه‌كه‌ی دێمبلی، ئێستا پێویستمان به‌هیچ یاریزانێك نییه‌ و چاوه‌ڕیی پشكنینه‌ پزیشكیه‌كان ده‌كه‌ین، دواتر بڕیاری كۆتایی ده‌ده‌ین.

سێتیێن ده‌رباره‌ی مێسی و ئه‌بیداڵ: نابێت ئه‌مه‌ كێشه‌ درووست بكات، من ته‌نها سه‌رنجم له‌ لای یاریزانه‌كان و یارییه‌كانی یانه‌كه‌مه‌.

سێتیێن، ده‌رباره‌ به‌ده‌ستهێهانی چامپیۆنزلیگ به‌و یاریزانانه‌: نازانم، ئیمه‌ به‌ 11یاریزان له‌ نێو یاریگا یاریی ده‌كه‌ین و ته‌نها له‌وه‌ دڵنیام.

سێتیێن: به‌پێی قسه‌كان بێت، دێمبلی ماوه‌ی دوو بۆ سێ، یان چوار مانگ له‌ یاریگا دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌.

سێتیێن: به‌ڵێ، من به‌رپرسیاری سه‌ركه‌وتن و شكه‌سته‌كانی بارسا هه‌ڵده‌گرم، ئه‌مه‌ سروشتی هه‌موو یانه‌ و یارییه‌كه‌.

سێتیێن: دڵنیا نیم له‌وه‌ی ئومتیتی له‌گه‌ڵ ئێمه‌ گه‌شی هه‌رێمی باسك ده‌كات یان نا، ئه‌و یاریزانه‌ هه‌ندێك كێشه‌ی هه‌یه‌ و ده‌بێت چاره‌سه‌ر بكرێن.

سێتیێن: ئه‌گه‌ر بمان زانیبا دێمبلی تووشی پێكان ده‌بێت، رێكامان به‌ رۆیشتنی كارلێس پێرێز نه‌ده‌دا.

سێتیێن ده‌رباره‌ مێسی: مێسی یاریزانێكی پرۆفیشناڵه‌ و پابه‌ندی هه‌موو شتێك ده‌بێت، ئێمه‌ به‌رده‌وام گفتۆگۆ ده‌كه‌ین و راو سه‌رنجی یه‌كتر وه‌رده‌گرین.

 

Back to top button