سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەگەڵ باڵیۆزى ئەمەریکا کۆبووەوە
نێچیرڤان بارزانى دووپاتى کردەوە کە هەرێمى کوردستان وەک هەمیشە فاکتەرێکى هاوکار دەبێت بۆ سەقامگیریى سیاسى لە عێراق و یارمەتیى حکوومەتى داهاتووى عێراق دەدات بۆ چارەسەرکردنى کێشە و قەیرانەکان و بەدەنگەوەچوونى داواکاریى خۆپیشاندەران لە ژیان و ئایندەیەکى باشتر کە شایستەى گەلانى عێراق بێت.
ئێوارەى دوێنێ چوارشەممە 5/2/2020 بەڕێز نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پێشوازى لە بەڕێز ماتیوو تولەر، باڵیۆزى ئەمەریکا لە عێراق و شاندێکى یاوەرى کرد.
لە کۆبوونەوەیەکدا دوایین پێشهاتەکانى دۆخى عێراق و خۆپیشاندانەکان و ڕاسپاردنى سەرۆک وەزیرانێکى تازە بۆ پێکهێنانى حکوومەتى داهاتووى عێراق تاوتوێ کرا و هەردوولا جەختیان لە گرنگیى ئارامى و سەقامگیریى دۆخى سیاسى و ئەمنى لە عێراق و ڕاستەڕێبوونى پرۆسەى سیاسى لە وڵات کردەوه.
دیداری ههردوو سهرۆک نێچیرڤان بارزانی و دۆناڵد ترهمپ له داڤۆس، داهاتووى پەیوەندییەکانى عێراق و ئەمەریکا، ئاڵۆزى و گرژییەکان، پێشهاتەکانى نێوان ئەمەریکا و ئێران و کاریگەریى ڕووداوەکان لەسەر دۆخى عێراق و ناوچەکە بەگشتى، هەوڵدان بۆ هێورکردنەوەى دۆخەکە، مەترسیى سەرهەڵدانەوەى تیرۆر و چۆنیەتیى بەرەنگاربوونەوەى، پێویستیى عێراق و هەرێمى کوردستان بە بەردەوامیى هاوکارى و پشتگیریى هاوپەیمانیى نێودەوڵەتیى دژى تیرۆر و چەند پرسێکى دیکەى مایەى بایەخى هەردوولا، بەشێکى دیکەى کۆبوونەکە بوون.