كه‌شناسی سه‌رجه‌م هاووڵاتییانى هه‌رێمى كوردستان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌.. به‌فر و باران ده‌بارێ.. سبه‌ى هه‌ینی له‌…

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، له‌ هه‌ولێر، سلێمانى و دهۆك ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ بۆ په‌ڵه‌هه‌ور ده‌گۆڕێت، له‌ كه‌ركووكیش ئاسمان ساماڵ ده‌بێت.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەى هه‌ینى 7/2/2020، له‌ هه‌ولێر، سلێمانى و كه‌ركووك ئاسمان له‌ نیمچه‌هه‌وره‌وه‌ بۆ هه‌ورى ته‌واو ده‌گۆڕێت، ئه‌گه‌رى بارانبارین هه‌یه‌، له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كانى هه‌ولێر و سلێمانى ئه‌گه‌رى به‌فربارینیش هه‌یه‌، له‌ دهۆكیش ئاسمان هه‌ور ده‌بێت و ئه‌گه‌رى بارانبارین هه‌یه‌.

 

Back to top button