دۆناڵد ترەمپ بێ تاوان دەرچوو

سەرۆکی ئەمەریکا لەو تۆمەتانەی کە لەلایەن ئەنجوومەنی پیرانەوە پێشتر ئاڕاستەی کرابوو  دوا جار بێ تاوان دەرچوو هاوكات دیموکراتەکانیش دوای نۆ مانگ لە هەوڵەکانیان بۆ لەکارلادانی دۆناڵد ترەمپ شکستی هێنا.

لە كۆتا  کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پیران  دەربارەی پرسی لێکۆڵینەوە لە ترەمپ، بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی دەسەڵاتەکەی و پێنەدانی زانیاری بە ئەنجوومەنی پیران، بە دەنگی 53 ئەندامی کۆمارییەکان بەرامبەر بە 47 دەنگی دیموکراتەکان دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا بێ تاوان دەرچوو.

هاوكات دوای بڕیارەكەش ترەمپ لەهەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی، سبەی کاتژمێر 12 (بەکاتی واشنتن) وتارێک لەبارەی سەرکەوتن بەسەر ئەو بوختانە دەدەم.

ئەوەش لەكاتێكدایە، لە مێژووی ئەمەریکادا دۆناڵد ترەمپ سێیەمین سەرۆکە لەلایەن ئەنجوومەنی پیرانەوە لێپرسینەوەی لەگەڵدا کرابێت.

 

Back to top button