به‌په‌له .. بۆ یەکەمجار بە فەرمی گومانکردن لە کەیسی کوژرانی ئامانج بابانی و هاوسەر و منداڵەکەی راگەیاندرا..
شه‌وی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردوو له شاری سلێمانی تەقە لە ئۆتۆمبێلی رۆژنامەنوس ئامانج بابانی كرا و خۆی و هاوسەر و منداڵەكەی ژیانیان لەدەستدا.
له‌م باره‌یه‌وه جەبار شەریف بەڕێوەبەری بەڵگە و تاوانی هەرێم رایگه‌یاند،گومان لە خۆکوشتنی ئامانج بابانی هەیە، گومان هەیە ڕووداوەکە کوشتن بێت نەك خۆکوشتن.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه، هه‌ر له‌و شه‌وه‌دا قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە هەژماری خۆی لە تویتەر نوسیوبووی، ئەو تاوانە كە بووە مایەی گیان لەدەستدانی هەردوو رۆژنامەنوس ئامانج بابانی و لانە محەمەدی هاوسەری و جگەرگۆشەكەیان، هەموومانی تاساند، دڵگرانم بەو هەواڵە.
قوباد تاڵه‌بانی ئه‌وه‌سی راگه‌یاندبوو، لێكۆڵینەوە خۆم سەرپەرشتی دۆسیەی ئەم تاوانە قێزەونە دەكەم تا دەگاتە ئەنجام، به‌ڵام خۆی له دۆسیه‌كه شارده‌وه و تا ئێساش بێده‌نگی نوانووه.
شه‌وی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردووه، له ڕووداوێكی ته‌مومژاویدا ئامانج بابانی و لانه‌ی هاوسه‌ری و منداڵه‌كه‌یان له نێو ئۆتۆمبێله‌كه‌یاندا به كوژراوی دۆزرانه‌وه. له‌وكاته‌وه گومانه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و كه‌یسه تا دێ زیاتر ده‌بێت به جۆرێك هه‌ندێك پێیان وایه ڕووداوه‌كه “تیرۆر”ی بووه