پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی ئاراستەی بنەماڵەی عەتا شێخ حەسەن گوتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی کرد کە ئەمە دەقەکەیەتی :
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی کاک عەتا شێخ حەسەن کەسایەتی نیشتمانپەروەری سلێمانی و گوتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان -سلێمانی-م بیست. پرسە وسەرەخۆشی لە بنەماڵە و هەڤاڵانی دەکەم و هیودارام خوای مەزن بە بەهەشتی شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە کەسوکاری ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2020/1/6