سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بانگهێشتی فەرمی لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن بەشداری دەکات
ناوەندی دیپلۆماسییەنیودەوڵەتی لە کۆنفرانسێکی ساڵانەی خۆیدا کە لە میونشن بەڕێوە دەچێت و سەرکردە جیهانییەکانی سیاسی و ئاکادیمیایی تەیدا بەشداری دەکەن ، بانگهێشتی فەرمی خۆی ئاراستەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کردووە لەم کۆنفرانسەدا بەشدار بێت.
لەم کۆنفرانسەدا وەک پێشینەی خۆی ، جیا لە تاوتوێی هەنووکەیی ئاڵ و گۆڕەکانی سیاسی و ئاسایشی جیهانی و ناوچەیی ، بە دەیان دیدارلە میانەی ئەم کۆنفرانسەدا بەڕێوە دەچێت .
بە پێی سەرچاوەی هەواڵی رۆیتەرز ، 56ەمین ساڵی ئەم کۆنفرانسە کە رۆژانی 14و16ی ئەم مانگە بەرێوە دەچێت ، جیا لە هەڵسەنگاندنی دۆخی ئاسایشی جیهانی ڕەوتی پێشکەوتنەکانی تەکنەلۆژیایی و گەشەکردنی ئەم بوارە دەخرێتە بەر باس .
جێگەی ئاماژەیە سەرۆکی هەرێمی کوردستان کە ئەو کات پۆستی سەرۆکوەزیرانی لە ئەستۆ بووە لەم کۆنفرانسەدا بەشداری کردووە .