سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆک کۆماری عێراق دەکات

 

 

ئەمڕۆ پێنج شەممە سەرۆک مەسعود بارزانی ، لە سەلاحەدین ،پێشوازی لە د. بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراقی فیدڕاڵ کرد .

 

باردودۆخی هەنووکەیی عێراق و وردەکاریەکانی چۆن پێکهاتنی کابینەی نوێی حکومەت کە سەرۆک کۆماری عێراق ، محەممەد تۆفیق عەلاوی بۆ ڕاسپاردووە ، لەم دیدارەدا تاوتوێ کران .

 

لە دوا بەشی دیدارەکەدا باس لە گرتنەبەری ڕێکاری گونجاو کرا بۆ دەرچوونی عێراق لە قەیرانەکانی ئێستا و دابین کردنەوەی سەقامگیری و ئاسایشی ناوخۆیی  بە لەبەرچاوگرتنی داواکاری خۆپیشاندەران .

 

پەیوەندییەکانی نیوان هەولێر و بەغدا و چۆنیەتی بەردەوامی لە دوای پێک هێنانی کابینەی نوێ گرینگی تایبەتی خۆی هەبوو لەم دیدارەدا

Back to top button