سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق دەکات

 

ئەمڕۆ پێنج شەممە سەرۆک بارزانی پێشوازی لە برۆنۆ ئۆبێرت باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق كرد .

 

لەم دیدارەدا سەرۆک بارزانی سوپاس و ستایشی خۆی ئاراستەی حکومەتی فەڕەنسا دەکات کە بەردەوام هەڵویستی ئەرینی بە رامبەر بە کەیسی و کورد بە گشتی و هەرێمی کوردستان بووە .

 

ئەم دیدارە کە بە بەشداری كە ئۆلیڤییێ دیكۆتینی كونسوڵی فەڕەنسا لە هەولێر بەرێوە چوو ، سەرۆک بارزانی سوپاسی تایبەتی حکومەتی فەڕەنسای کرد کە بەوپەڕی دڵسۆزییەوە چارەسەری محەممەد حەمید ، کوڕەگەنجەکە کوردەکەی رۆژئاوای لە ئەستۆ گرت و لە مەرگ ڕزگاری کرد .

 

هەروەها سەرۆک بارزانی سوپاسی تایبەتی حکومەت و گەلی فەڕەنسای کرد بۆ ئەو ئەرکە مرۆڤدۆستانەی کە بەردەوام دەرحەق بە گەلی کورد بوویانەوە لە هەموو قۆناغە سەختەکاندا یارمەتی کوردانیان داوە .

 

لە بەرامبەردا باڵیۆزی فەڕەنسا لە بەغدا وێرای ستایشی دابین کردنی ئارامی و ئاسایش لە هەرێمی کوردستان گووتی وڵاتەکەی بەردەوام خوازیاری پەرەپێدانی پێوەندییەکانی هەمە لایەنەیە لە گەڵ هەرێمی کوردستان .

 

هاوکات لە نێوان دوولایەن دۆخی ئێستای سیاسیی عێراق و ناوچە تاوتوێ کراو  هاوڕا بوون لە سەر ئەوەی کابینەی نوێی حکومەت لە بەغدا پێویستە داواکاری خۆپیشاندەران لە بەر چاو بگرێت و رۆڵی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکانیش  بە گشتی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ چارەسەر کێشەکانی عێراق دەتوانێت کاریگەری ئەرێنی هەبێت

Back to top button