شاندێکی نەرویجی لە لایەن سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازیان لێ دەکرێت

 

 

ئەمڕۆ پێنج شەممە شاندێکی نەرویجی بە سەرۆکایەتی “نوت لەین “نێردەی تایبەتی وەزارەتی دەرەوەی نەرویج بۆ کاروباری عێراق و سوریا لە لایەن مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیان لێکرا .

 

گۆڕانکاریەکانی ناوچەیی بە تایبەت عێراق و سووریا لە کۆبوونەوەدا تاوتوێ کرا .

شاندی نەرویجی وێڕای ستایشی رۆڵی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رۆڵگێران بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەیی  ، ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پەرە پێدانی پێوەندی هەمە لایەنە لە گەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی

 

هاوکات مەسرور بارزانی سوپاسی حکومەتی نەرویج دەکات بۆ ئەو ڕۆڵە ئەرێنیەی لە هاوپەیمانەتی دژی داعشدا بوویانە .

Back to top button