سەرۆک بارزانی پەیامێک بڵاو دەکاتەوە .
لەو پەیامەدا سەرۆک بارزانی باس لە توند وتیژیەکانی چەند رۆژی ڕابردووی چەند شارێکی عێراق دەکات و ئیدانەی کوشتنی خۆپیشاندەران دەکات
دهقی پهیامهكه
پەیامی سەرۆك بارزانی لەبارەی توندوتیژی و دواپەرەسەندنەكانی عێراق
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
زۆر نیگەرانین لە پەرەسەندنی توندوتیژی و ڕووداوە خوێناوییەكانی چەند ڕۆژی ڕابردووی بەغدا و نەجەف و زۆر بە توندی ئیدانەی خوێنڕێشتن و كوشتن و بەكارهێنانی توندوتیژی لەدژی خۆپێشاندەران دەكەین.
داوا دەكەین حكوومەتی عێراقی و دامودەزگای ڕەسمی و پەیوەندیدارەكان ئەركی خۆیان لە ڕێگەگرتن لە خوێنڕێشتن و پاراستنی گیانی هاووڵاتیان و خۆپێشاندەران جێبەجێ بكەن. پێویستە لایەنە سیاسییەكانیش بۆ گەییشتن بە چارەسەر، بە زمانی عەقل و مەنتیق مامەڵە لەگەڵ ئەو قەیرانە قووڵە بكەن كە بەرۆكی عێراقی گرتووە.
هەر لێرەیشەوە پشتیوانی خۆمان بۆ داوا ڕەواكانی خۆپێشاندەران و هاووڵاتیان دووپات دەكەینەوە و، سەرەخۆشی لە كەسوكاری قوربانیان و شەهیدانی ڕووداوەكانی ئەم دواییەی عێراق دەكەین و هیوای چاكبوونەوەی خێرایش بۆ برینداران دەخوازین.
مسعود بارزانی
6ـی 2ـی 2020