سەدرییەکانی کڵاو شین لە کەربەلا بە کڵاشینکۆف تەقە لە خۆپیشاندەران دەکەن .

 

خۆپیشاندەرانی بێلایەنی کەربەلا ئەمڕۆ ئێوارە کەوتنە بەر تووڕەیی کڵاوشینەکانی سەر بە موقتەدا سەدر و بە کڵاشینکۆف پلاماریان دان و تەقەیان لێکردن .

 

بە پێی زانیارییەکانی تایبەت بە دەزگای میدیایی خواکوڕک ، تا ئێستا بە دەیان کەس لە خۆپیشاندەران بریندار بوون و ئەگەری مردنی چەند بریندارێک بە هۆی قوڵی برینەکانیانەوە لە ئارادایە .

 

ئەوە لە کاتێکدایە هەر ئەو کڵاو شینانە دوێنێ لە شاری نەجەف بە دەستڕێژی فیشەک چەند کەسێکیان کردۆتە قوربانی و لێپێچینەوەشیان لێ نەکراوە .

 

دوایین ئامار لە ڕێژەی کۆژراوانی دوێنێی نەجەف بە دەست کڵاوشینەکانی سەر بە موقتەدا گەیشتۆتە ٨ کە س و بریندار بوونی ١١٨ کەس .

 

هاوکات وتە بێژێکی سەدر بۆ خۆ دزینەوە لە ڕاستیەکان باس لە وە دەکات هێزەکڵاوشینەکان خۆپیشاندەرانی ئاژاوە گێڕ و تێکدەریان ڕادوونا و میدانەکەیان لەو گێرەشێوێنانە پاک کردۆتەوە

Back to top button