ئێران هەڕەشە لە هاوڵاتیانی خۆی دەکات

 

لە تازەترین لێدواندا ئیبراهیم ڕەئیسی ، بەرپرسی ئەنجوومەنی دادی ئێران ، رۆژی پێنجشەممە بە ئاماژەدان بە قسەکانی چەند رۆژ ڕابردوی خامنەیی ، لە بارەی هەڵبژاردنەکانی داهاتوی پەرلەمانی ئێران دەڵیت ، ئەوەی کە خۆی بە ئێرانی دەزانێت و باوەڕی بە سەربڵیندی و شکۆی گەڵ هەیە دەبێت و پێویستە لە هەڵبژاردنەکاندا بەشداری بکات ، چوونکە ئەوە ئەرکێکی ئەخلاقی و دینییە .

 

ڕيئیسی هاوکات هەڕەشە لەو کەس و لایەنانە دەکات کە دەیانەوێت شەرعییەتی هەڵبژاردنەکان بەرنە ژێر پرسیارەوە بۆ ئەوەی خەڵک بەشداری نەکات و پێیان دەڵێت ئەوانە لە ریزی دوژمنانی ئێران سەیر دەکرێن و دەبێت تاوانەکەی بدەنەوە .

 

ئەو هەڕەشانەی ئێران لە کاتێکدایە ، بە لەبەر چاوگرتنی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەکانی ئێران ، خەڵک لە هەڵبژاردنەکانی ئەمجارەدا بەشدرای نەکەن و ڕێژەی بەشداریکردن بگاتە ئاستی خواروی پەنجا لە سەت ، کە لە کاتێکی وەها دا بە پێی یاسا نێو دەوڵەتیەکان ئەو دەسەڵاتە شەرعییەتی یاسایی لە جیهاندا نامێنێت

Back to top button