ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بڕیارێك دژی ئیسرایل ده‌رده‌كات
خواكوڕك
ئه‌نجومه‌نی ئاساشی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به بڕیارێك كۆتایی به پاوانخوازی ئیسرایل دێنێت له فه‌له‌ستین، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌دێت كه پرۆژه‌ی ئاشته‌وایی نێوان ئه‌و دوو گه‌له له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه خراوه‌ته به‌رباس.
رۆژ هه‌ینی 23/12/2016 له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه‌وه بڕیاردرا كه نابێت چیتر ئه‌و زه‌ویانه‌ی ده‌كه‌وێته نێوان فه‌له‌ستن و ئیسرایل، كه‌به‌ناوچه‌ی ناكۆك ناسراوه، له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه ئۆردووگا و كۆمه‌ڵگای نوێی له‌سه‌ر بنیادبنرێت.
ئه‌م بڕیاره‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌لایه‌ن گه‌لی فه‌له‌ستین و ناوه‌نده عه‌ره‌بیه‌كان به گه‌رمی پێشوازی لێكرا، وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی فه‌له‌سایتیش رایگه‌یاند، كه ئه‌م بڕیاره كورزێكی كوشنده‌یه له سیاسیه‌تی ئیسرائیل، و ئیدانه‌یه‌كی ئاشكرای وڵاته‌نه بۆ كاره‌كانی پێشووتری ئه‌و وڵاته.
نه‌بیل ئه‌بو ره‌دنه وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی فه‌له‌ستین به ئاژانسی رۆژنامه‌ی فه‌ره‌نسی راگه‌یاندووه، ئه‌م بڕیاره هاوته‌ریبه له‌گه‌ڵ پێشنیاری ئێمه له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1967 بۆ كۆتایی هێنان به كێشه‌ی سنووری نێوان هه‌ردوو وڵات و به‌رپابوونی ئاشتی له‌نێوانمان.