ئه‌و پزیشكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای دۆزیه‌وه‌ به‌ هۆی ڤایرۆسه‌كه‌ گیانی له‌ ده‌ستدا

 

دوای ئه‌وه‌ی پزیشكێكی چینی بۆ یه‌كه‌م جار له‌ ئه‌نجامی پشكنینی چوار نه‌خۆش كه‌ له‌ ناوچه‌یی فرۆشتنی خۆراكه‌ ده‌یاییه‌كان دووچاری نه‌خۆشیه‌ه‌ هاتبوون بۆی ده‌ركه‌وتن كه‌ ئه‌وه‌ی بڵاو بۆته‌وه‌ ڤایرۆسێكه‌و مه‌ترسی هه‌یه‌، به‌ هۆی راگه‌یاندنی مه‌ترسیه‌كان له‌ لایه‌ن حكومه‌تی چین ده‌ستگیركرا، پاشان خۆی دووچاری بوو ئه‌مڕۆش به‌ هۆی نه‌خۆشیه‌كه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.
میدیاكانی چین بڵاویانكرۆدته‌وه‌ ئه‌و دكتۆره‌ ناوی لی وێنلیانگه‌ بۆ یه‌كه‌م جوار چوار هه‌لگری ڤایرۆسه‌كه‌ ده‌چنه‌ لای به‌ڵام لەلایەن پۆلیسی وھانەوە بەتۆمەتی بڵاوکردنەوەی ھەواڵی ناڕاست و تێكدانی ئاسایشی کۆمەڵایەتی دەستگیرکراوە. جیا لەو پزیشکە 7 کەسی دیکەش کە ھەواڵەکەیان شێرکردووە دەستگیر کراون.
خەڵکی چین گلەیی لە دەسەڵاتدارانی وڵاتەکەیان دەکەن و دەڵێن نابەرپرسانە مامەڵەیان کردووە و تا ڤایرۆسەکە بەتەواوی بڵاونەبووتەوە خەڵکیان لێ ئاگادار نەکردووەتەوە.

هه‌روه‌ها میدیاكان بڵاویانكردۆته‌وه‌ كه‌ ئەو پزیشکە چینیە داوای لە ھاوڕێکانی کردووە، کە کەسە نزیکەکانیان ئاگادار بکەنەوە و ئاگاداری خۆیان بن.

بەڵام یەکێک لە ھاوڕێکانی مەسجەکەی وێنلیانگ سکرین شۆت دەکات و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویدەکاتەوە.پۆلیسی شاری وھان وێلنیاگ بەتۆمەتی بڵاوکردنەوەی زانیاری ناڕاست و تێکدانی ئاسایشی کۆمەڵایەتی دەستگیر دەکەن.

دوای دوو هه‌فته‌ له‌ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ ئه‌مڕۆ ئه‌و دكتۆره‌ی بۆ یه‌كه‌م جار ڤایرۆسه‌كه‌ی ئاشكرا كرد به‌ هۆی نه‌خۆشیه‌كه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.

Back to top button