رۆژئاوای كوردستان: 35 منداڵی داعش راده‌ستی رووسیا ده‌كاته‌وه

ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری كوردی له ڕۆژئاوای كوردستان سی و پێنج منداڵی ڕووسی بێ دایك و باوك له منداڵانی خێزانه‌كانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش ڕاده‌ستی چه‌ند نوێنه‌رێكی حكوومه‌تی ڕووسیا كرد.
به پێی هه‌واڵێكی میدیاكانی رۆژئاوای كوردستان ته‌مه‌نی ئه‌و منداڵانه له نێوان چوار ساڵ تا شازده ساڵیدایه‌و پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و منداڵانه ڕاده‌ستی ڕووسیا بكرێن دووسه‌د و بیست و چوار منداڵی خێزانانی داعش له كه‌مپی هۆل هه‌بوون.
ئه‌مه‌یش له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی نێوان نوێنه‌رانی خۆسه‌ری و نوێنه‌رانی حكوومه‌تی ڕووسیا له شاری قامشلو ڕاگه‌یه‌نرا.