راگه‌یێندراوێك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر
دوای ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌ی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه شه‌پۆلێكی به‌فر هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر هۆشداری دەداتە شۆفێران لە هاتنی شەپۆلێکی بەفر و باران و داوا دەکات بەكاری پێویست نەبێت سەردانی ناوچە شاخاوییەکان نەکەن.
فازل حاجی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر، لە ڕاگەیەندراوێکدا هۆشداری داوەتە شۆفێران و دەڵێت، ” سه‌رجه‌م شۆفیران و هاوڵاتیان ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه كه‌وا له‌رۆژی هه‌ینی 2020/2/7 پاشنیوه‌رۆوه به‌پێی پیشبینیه‌كانی به‌ریوه‌به‌رایه‌تی بۆمهلهرزهوكهشناسی هه‌ریمی كوردستان شه‌پۆلیكی سه‌رماو باران وبه‌فر هه‌ریمی كوردستان ده‌گریته‌وه و له‌ناوچه شاخاویه‌كان پیشبینی ده‌كریت به‌فرێكی زۆر ببارێت و بگاته سه‌نته‌ری شاره‌كانیش و به‌رده‌وامبێت تاكو رۆژی یه‌كشه‌ممه ئێواره‌كه‌ی و له‌دوایی ببێته‌وه ساماڵ و به‌یانی رۆژی دواتر شه‌خته‌و به‌سته‌ڵه‌ك بێت و پله‌كانی گه‌رما له‌م چه‌ند رۆژه بۆچه‌ند پله‌یه‌ك له‌ژێر سفربن”
گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتووچۆی هه‌ولێر دەشڵێت، “تكا له‌هاوڵاتیان و شۆفێران ده‌كه‌ین له‌م چه‌ند رۆژه ئاگادارییه‌كه به‌هه‌ند وەربگرن و بۆ حاڵه‌تی زۆر زه‌رور نه‌بێت سه‌ردانی ناوچه شاخاویه‌كان نه‌كه‌ن و له حاڵەتی چونیان دڵنیابن له‌بونی پیداویستیه‌كانی رۆیشتن و لێخوڕین له‌ناو به‌فر و زنجیر له‌تایه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانیان بده‌ن و هه‌ر بۆخۆشی ناو به‌فر سه‌ردانی ئه‌م شوێنانه نه‌كه‌ن چونكه ئه‌و شه‌پۆله‌ی ئه‌مجاره‌ی سه‌رماو سۆڵه زۆر كاریگه‌رتره له‌مانه‌ی پێشوتر به‌پێی پیشبینیه‌كان”.
ئەم هۆشداریەی هاتووچۆی هەولێر لەکاێکدایە سرلەبەیانی ئەمڕۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایگه‌یاند، له سبه‌ینێ هه‌ینی 7ی شوباتی 2020، شه‌پۆلێكی به‌فرو بارانبارین ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه و پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بنه‌وه.