كۆمپانیای سۆرگاز: ئه‌گه‌ڕ رێگریمان لێنه‌كرێت له‌ گواستنه‌وه‌ی گاز له‌ سێ رۆژی ئاینده‌دا قه‌یرانی گاز كۆتایی پێدێنین

 

دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك مافیای چه‌كدار له‌ سنوری گه‌رمیان و ده‌روبه‌ری كۆرمۆری ناوچه‌ی وه‌به‌رهێنانی گازی شلی ماڵان هه‌ڵیان كوتایه‌ سه‌ر ئه‌و كۆمپانیایه‌ی كه‌ تازه‌ ته‌نده‌ری دابه‌شكردنی گازی شلی ماڵانی وه‌رگرتووه‌، گازی شڵ له‌ بازاڕه‌كانی كوردستان كه‌می كرد، خاوه‌نی كۆمپانیای سۆرگاز رایده‌گه‌یێنێت ئه‌گه‌ر راێگری نه‌كرێت ده‌توانین وه‌ك پێشوو گازی شڵ دابه‌ش بكه‌ین.

 

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له هه‌ولێری پایته‌خت، شێخ به‌كر، خاوه‌نی كۆمپانیایی سۆرگاز رایگه‌یاند ئه‌گه‌ڕ رێگریان لێنه‌كرێت له‌ گواستنه‌وه‌ی گاز له‌ سێ رۆژی ئاینده‌دا قه‌یرانی گاز كۆتایی پێدێت و وه‌كو پێشتر به‌ ئاسانترین شێوه‌ گاز ده‌گات به‌ ماڵان.

شێخ به‌كر گوتی نرخی گاز وه‌كو خۆی ده‌مێنێته‌وه‌ و یه‌ك دیناری ناچێته‌ سه‌ر. هه‌ر له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا قادر سدیق به‌ڕێوه‌به‌ری رێگه‌پێدراوی كۆمپانیایی سۆرگاز ده‌ڵێت توانای كۆمپانیاكه‌مان بۆ گواستنه‌وه‌ی گاز سه‌رووی دووهه‌زار و پێنجسه‌د ته‌ن گازه‌. ده‌شڵێت به‌رده‌وامین له‌ كاركردن و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر هێڵه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی گاز.

Back to top button