كێشه‌كانی بارسێلۆنا 4 یانه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌وروپای بۆ گواستنه‌وه‌ی مێسی هێناوه‌ته سه‌رهێل
له‌ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوو، ئه‌وه‌ی میدیاكان چاوه‌ڕوانیان نه‌ده‌كرد روویدا، به جارێك به‌رپرسان و یاریزانانی بارسێلۆنا چه‌ندین لێدوانی دژ به یه‌كتریان دا، ته‌نانه‌ت كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی سۆشیال میدیا بۆ یه‌كه‌مین جار ببێته ئامرازی ناردنی په‌یام له لایه‌ن بارسایهكان، له جێگه‌ی گفتۆگۆ و سازشی سه‌رمێز.
پێگه‌ی گۆڵی جیهانی ئه‌مڕۆ هه‌وڵێكی جیاوازی بڵاوكردووه‌ته‌وه و نوسیویه‌تی، هه‌ر یه‌ك له یانه‌كانی یۆڤێنتۆس، ئینته‌ر میلان و پاریس سانجێرمان، مانچسته‌ر ستی له‌دوای كێشه‌كانی بارسێلۆنا، هه‌وڵه‌كانیان بۆ رازیكردنی مێسی ده‌ستپێكردووه تاوه‌كو ریزه‌كانی بلوگرانا جێنهێلێت.
رۆژنامه‌كانی ئیسپانیا دوێنێ بڵاویانكرده‌وه، بارتۆمیۆی سه‌رۆكی بارسێلۆنا، له‌گه‌ڵ ئه‌بیدال و مێسی كۆبووه‌ته‌وه و كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر كردووه، هه‌ردوو لاش له‌گه‌ڵ ئاشتبوونه‌ته‌وه.