دۆناڵد ترەمپ کوژرانى سەرۆکی رێکخراوی قاعیدەی راگەیاند

سەرۆکی ئەمریکا کوژرانى سەرۆکی رێکخراوی قاعیدەی لە یەمەن راگەیاند.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئاشکراى دەکات “لەئۆپراسیۆنیِکى سەربازی هێزەکانی ئەمریکا، قاسم ئەلریمی سەرۆکی رێکخراوی قاعیدە لە وڵاتی یەمەن کوژرا”.

باسی لەوەشکردووە “رێکخراوی قاعیدە لە دورگەی عەرەب لە یەمەن، بە سەرۆکایەتی ئەلریمی، توندوتیژی زۆریییان بەرامبەر بە هاوڵاتیانیان ئەنجامداوە و هەوڵی زۆرییانداوە بۆ هێرشکردنە سەر ئەمریکا و هێزەکانمان لە ناوچەکەدا”.

بەڵام هیچ ئاماژەیەکی بە کات و بەروار و چۆنییەتى کوشتنەکە نەکردووە.

ئەوە لەکاتێکدایە کە پێشتریش لەسەردەمى ئیدارەى بارک ئۆباما سەرۆکى گشتى رێکخراوى قاعیدە ئوسامە بن لادن لەپاکستان کوژرا.

 

Back to top button