ڤایرۆسی کۆرۆنا هه‌ڕه‌شه له ئابووری عێراق ده‌کات

چەند ڕۆژێكە پسپۆرانی ئابووریی عێراق باس لە كاریگەریی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەر ئابووری و بودجەی گشتیی عێراق دەكەن، بە تایبەتی كە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە لە ئێستاوە كاری كردووەتە سەر بازاڕ و نرخی نەوت لە جیهاندا، لە كاتێكدا نەوت تاكە سەرچاوەی بودجە و داهاتی عێراقە.
ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌نارده‌کردنی نه‌وت و نرخه‌که‌ی له جیهاندا کردووه‌ته‌وه، ڤایرۆسی کۆرۆناش هه‌ڕه‌شه‌ی ئابووری له عێراق ده‌کات.
که‌ناڵی “ئه‌لحوره” بڵاوکردۆته‌وه، “به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆرنا و زیاتر په‌ره‌سه‌ندنی، هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی عێراق بۆ وڵاتی چین که‌میکردووه، ئه‌مه‌ش جوڵه‌ی بازرگانی و ئابووری خاو ده‌کاته‌وه”.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌دێت چه‌ند هه‌فته‌یه‌که ڤایرۆسی کۆرۆرنا چین و 26 وڵاتی دیکه‌ی جیهانی گرتووه‌ته‌وه، به‌پێی نوێترین ئامار نزیکه‌ی 600 که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و نزیکه‌ی 30 هه‌زاری دیکه‌ش هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌که‌ن.