كۆتایی ھێزی توركیا لە سوریا

 

لەگەڵ پێشڕەویەكانی سوپای سوریا و نزیك بونەوە لە كۆنتڕۆڵكردنی كۆتا پێگەی گروپە توندڕەوەكان،ئەردۆگان ئارامی لێدەبڕێت و ھۆشداری دەدا لە كۆنتڕۆڵكردنی شاری ئێدلیب لە لایەن سوپای سوریا

 

بەشار جەراری نوسەر ئاماژەی بەوە كردووە كۆنتڕۆڵكردنی شاری ئێدلیب تەنھا شكستی تیرۆریستان نییە  و بگرە كۆتایی بوونی ھێزی توركیایە لەو وڵاتە

 

نوسەر باس لەوە دەكات ئەردۆگان لە گرفتی گەورەدایە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێی و زۆر وڵاتی دیكە بەتایبەت لە لیبیا چونكە بە كۆتایی وجودی سەربازی لە سوریا ئیدی توركیا لە زۆر شوێنی تریش شكستی سەربازی یان دیپلۆماسی توش دەبێت كە كاتی زۆری دەوێ بۆ قەرەبوو كردنەوەی

Back to top button