تەندروستی جیھانی:تا ئێستا كۆرۆنا چارەسەری نییە

 

لە دواین لێدوانی خۆی ڕێكخراوی تەندروستی جیھانی ڕایگەیاند تا ئێستا چارەسەری كۆرۆنا نەدۆزراوەتەوە بەڵام دەستەوەستان نابن لە ھەوڵی وەدەستخستنی چارەسەری

 

ماریا كاركۆف بەرپرسی بەشی نەخۆشییە خێراكان لە ڕێكخراوی تەندروستی جیھانی ڕایگەیاند ھێشتا نەتوانراوە ڤاكسینی دژە كۆرۆنا بدۆزرێتەوە بەڵام ٢٤  تاقیگە سەرقاڵی دۆزینەوەی چارەسەری نەخۆشیەكەن

 

كۆرۆنا لە وڵاتی چین سەری ھەڵداوەو تا ئێستا سەدان كەس بە ھۆی ئەو ڤایرۆسەوە مردوون

Back to top button