شوشتنه‌وه‌ی گۆشتی سوور و سپی مه‌ترسیداره
توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی ده‌ریخستووه، شوشتنه‌وه‌ی گۆشت ئه‌نجامی پێچه‌وانه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه و ده‌بێته هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی و به‌كتریا تێیدا به تایبه‌تی به‌كتریای سا‌لمۆنیلا.
توێژینه‌وه‌كه به پشتیوانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی ئه‌مه‌ریكا و زانكۆی كارۆلینا ئه‌نجامدراوه و له سایتی وه‌زاره‌ته‌كه بڵاوكراوه‌ته‌وه و ده‌ركه‌وتووه، شوشتنه‌وه‌ی گۆشتی سپی و سوور، ده‌بێته هۆی پیسبوون و بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی تێیدا و ته‌نانه‌ت دهفرهكانیش پیس ده‌بن.
له توێژینه‌وه‌كه‌دا 300 كه‌س به‌شداریان كردووه و بوونه‌ته دوو به‌ش و به‌شێكیان رانی مریشكیان شوشتووه‌ته‌وه ئینجا لێیان ناوه و به‌شی دووه‌میشیان بێ شووشتنه‌وه لێیان ناوه و ده‌ركه‌وتووه، ئه‌وانه‌ی گۆشته‌كه‌یان شوشتووه‌ته‌وه، له ده‌فره‌كانیان به رێژه‌ی %60 به‌كتریا ده‌ركه‌وتووه و دوای شوشتنی دهفرهكانیش هێشتا به رێژه‌ی %14 به‌كتریای پێوه ماوه و ئه‌و به‌كتریایانه له توانایان هه‌یه بۆ ماوه‌ی 32 كاتژمێر به دهفرهكانهوه بمێننه‌وه و له‌ناو نه‌چن.
سه‌رچاوه: البیان، الدستور