وتەبێژی هاوپەیمانان: پەیوەندی باشمان لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە هەیەو به‌رده‌وامین له پاڵپشتیكردنی پێشمه‌رگه
کۆلۆنێل مایەڵز کاگینس، وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، له دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی (رووداو) تیشكی خسته سه‌ر چه‌ندین پرس و بابه‌تی په‌یوه‌ست به بارودۆخی هه‌نووكه‌ی عێراق و ناوچه‌كه‌و په‌یوه‌ندی هاوپەیمانان و ئەمریکا لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە ، هه‌روها باسی جموجوڵه‌كانی داعش و كێشه‌ی بۆشایی ئه‌منی نێوان پێشمه‌رگه‌و سوپای عێراقی كرد له ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم
وته‌بێژی هاوپه‌یمانان جه‌ختیشی كرده‌وه، داعش ماوه، هه‌روها وتی، ئێمه لێره ده‌مێنینه‌وه به‌رده‌وام ده‌بین له هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سوپای عێراق و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا.
وته‌بێژی هاوپه‌یمانان له سه‌ره‌تای دیمانه‌كه‌یدا له‌باره‌ی جموجوڵ و په‌لاماره‌كانی داعش رایگه‌یاند، لە چەند هەفتەی رابردوودا بینیمان داعش چەند هێڕشێکی لە دیالە، موسڵ و ئەنبار ئەنجامدا. ئەو خەڵکانەی لە شارۆچکەکانی وەک کانەکین، قەرەتەپە و میقدادیە دەژین، دەزانن کە داعش هێشتا هەڕەشەیە بۆسەر عێراق.
هاوپەیمانی نێودەوڵەتیش پابەندە بە هاوبەشیکردن لەگەڵ هێزە ئەمنییە عێراقییەکان تاوەکو گوشارەکان لەسەر ئەم شانە نووستووانەی داعش بهێڵنەوە، هەروەها هاوکاردەبێت و مەشقیان پێدەکات.
لە چەند هەفتەی رابردوودا هاوپەیمانان بەشێکی زۆر لە ئۆپەراسیۆنەکانی وەستاند، ئەمەش لە دەرەوەی ئەو بنکە سەربازییانەی عێراق کە ئێمە تێیداین، بەڵام ئێمە وەک هاوبەشێک لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی عێراق ماوینەتەوە، ئێمە ناوەندی ئۆپەراسیۆنمان لەگەڵ عێراقییەکان هەیە لە بەغدا، ئەنبار، سەڵاحەددین و پارێزگاکانی دیکە، دۆخی ئەمنی و ئۆپەراسیۆنەکانمان لە دژی داعش لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی عێراق تاوتوێ دەکەین، بۆ هەندێک ناوچە هێزە عێراقییەکان داوای هاوکارییان لە ئێمە نەکردووە، بەڵام ئێمە دڵخۆشین کە دەبینین ئەوان بەردەوامن لە گوشارەکانیان بۆسەر داعش، لە کۆتایی ساڵی رابردوو عێراقییەکان کەمپەینی خواستی سەرکەوتنیان کۆتایی پێهێنا، ئەمەش زنجیرەیەک بوو لەو ئۆپەراسیۆنانەی ئەنجامدەدران بۆ دۆزینەوە داعش لە چیای قەرەچووخ، دەشتی نەینەوا و بیابانەکانی ئەنبار. سەرکەوتنی زۆر هەبوون لەو ئۆپەراسیۆنانە و ئۆپەراسیۆنەکانی دیکەش کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی عێراق ئەنجامدراون، سەرەڕای ئەوەی کە هێزەکانی هاوپەیمانان بەشێکی زۆر لە ئۆپەراسیۆنەکانی وەستاندووە.
کۆلۆنێل مایەڵز هه‌ر له‌باره‌ی داعشه‌وه ده‌ڵێ: داعش لە هەندێک شوێن بەتەواوەتی نەماوە و هیچ توانایەکی نییە کە هەڕەشە بۆسەر خەڵکی ئەو ناوچانە درووست بکات، بەڵام لە هەندێک ناوچەی دیکەی وەکو لەنزیک چیای قەرەچووخ، مەخموور، هەندێک ناوچەی دیالە و کەرکووک، داعش هەڕەشەیە؛ ئەوان چەندین چالاکی تاوانکاریی جیاواز ئەنجامدەدەن، چونکە ئەوان پەرۆشن بۆ بەدەستهێنانی پارە، بۆیە زانیوومانە داعش گێچەڵ بە جووتیارەکان دەکەن، مەڕ و مانگا دەدزن و کێشە بۆ بازرگانان دروستدەکەن و باجی نایاسایی و بنکەی پشکنینی نایاساییان هەیە، ئەمەش کێشەیەکی گەورەیە و دەبێت بوەستێندرێت، بەڵام ئێمە دەزانین کە هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە گوشارەکانیان بۆسەر داعش بەردەوامدەبن، بەدوای شانە نووستووەکان دەکەون و دەیاندۆزنەوە.
له‌باره‌ی زیاتربوونی هێرشەكانی داعش لە ناوچەكانی ماددەی 140و بوونی بۆشایی ئه‌منی له‌و ناوچانه و پێویست بوون به رۆڵی پێشمه‌رگه و كاری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ سوپای عێراق مایەڵز کاگینس وتی : لە سەرانسەری هەرێمەکە چ لەگەڵ پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی عێراق هاوئاهەنگ و هاوکاری هەیە، ئێمە هیواخوازین کە هاوئاهەنگییەکان زیاتربن، پێشمانوایە زیاتر دەبن، هێزە ئەمنییەکانی عێراق بەنیازن کەمپەینێکی نوێ دەستپێبکەن بەناوی 2020 کە ئەمەش تەواوکەری کەمپەینی خواستی سەرکەوتن دەبێت، رەنگە لە هەفتەی داهاتوو لەمبارەیەوە راگەیێندراو بڵاوبکرێتەوە، ئێمە دەزانین کە ئەوان پلان دادەنێن و هاوئاهەنگیش دەبێت لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە دیالە، کەرکووک و حەویجە و ئەو ناوچانە، ئەمەش بۆ دڵنیابوون لەوەی کە داعش گۆشەگیر دەکرێت و هەڕەشەکانی بۆسەر خەڵکی ئەم ناوچانە نامێنن.
وته‌بێژی هاوپه‌یمانان سه‌باره‌ت به حەشدی شەعبی رایگه‌یاند، لە هەندێک ناوچەدا چەند راپۆرتێک لەلایەن خەڵکەوە بەرزکراونەتەوە کە لەلایەن هێزە میلیشیاکان گێچەڵیان پێکردوون، حکومەتی عێراقیش فەرمانی دەرکردووە و داوای لەو هێزانە کردووە کە پابەندبن. ئێمەش هیواخوازین کە هەموو هێزەکان لە عێراق، ئەو هێزانە بن کە پارێزگاری لە بێتاوانەکان بکەن، سەرنجیان لەسەر دووژمنە راستەقینەکەمان بێت و دووژمنە راستەقینەکەشمان داعشە.
له‌باره‌ی ئاستی په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگییان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و هێزەكانی پێشمەرگە کۆلۆنێل مایەڵز وتی، لە هەرێمی کوردستان، چالاکییەکانمان لەگەڵ پێشمەرگە بە شێوەیەکی سەرەکی مەشقپێکردنە، پێشتر ئەوەم بۆ باسکردی، ئێمە سەنتەری هاماهەنگی کوردستان‌مان هەیە کە لەلایەن ئیتاڵییەکانەوە سەرپەرشتی دەکرێت و ژمارەیەک وڵاتی دیکەش هەن کە لە مەشقپێکردنەکەدا بەشدارن، لەنێویاندا هەنگاریا، بەریتانیا، سوید و ئەڵمانیا. ئەمەش وایکردووە هێزێکی پێشمەرگەی بەهێزتر هەبێت.
له درێژه‌ی قسه‌كانی سه‌باره‌ت به هه‌ماهه‌نگییان له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه رایگه‌یاند، هاوپەیمانان و ئەمریکا پەیوەندییەکی بەردەوامیان هەیە لەگەڵ وەزارەتی بەرگریی عێراق و وەزارەتی پێشمەرگە.