یەكەم هاوڵاتی ئەمریكی لەچین گیانی لەدەستدا

باڵیۆزخانەی چین لەئەمریكا رایگەیاند، یەكەم هاوڵاتی ئەمریكی لە شاری ووهانی چین بەهۆی  ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.

ئەمڕۆ شەممە باڵیۆزخانەی چین لەئەمریكا رایگەیاند، بەهۆی توشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا هاوڵاتیەكی  ئەمریكی تەمەن 60 ساڵان  لە نەخۆشخانەیەکی ووهان گیانی لەدەستداوە، بەڵام هیچ زانیارییەکی لەبارەی رەگەزی نەخۆشەکە ئاشکرا نەکردووە.

ئەمە لەكاتێكدایە، بەپێی دوایین ئامارەکان تا ئێستا 34 هەزار و 888 کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و، 724 کەسی دیكەش گیانیان لەدەستداوە و دوو هەزار و 123 کەسیش چاکبوونەتەوە.

هاوکات لە بەیانى دوێنێ هەینیەوە تا شەممەى ئەمڕۆ، (86) كەسی دیكە لە چین بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، کە ژمارەى ئەوانەى تائێستا بەهۆى توشبون بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە گەیشتوەتە (724) کەس و ژمارەى توشبوانیش (34) هەزار و پێنج سەد کەسى تێپەڕاندوە.

Back to top button